به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «گۆتریش» لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی دا وێڕای شی کردنەوەی دوایین ھەنگاوەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە شەڕی یەمەن و دامەزراندنی ئاشتیی دادگەرانە و دەست پێ بوونی وتووێژی سیاسی لەم وڵاتە، خوازیاری بەردەوام کرانی ھەوڵە بەرچاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بۆ یارمەتی دانی چەسپێندرانی ئاشتی لە یەمەن دا.
«زەریف»یش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی و داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەوڵەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی دادگەرانە لە یەمەن، لە سەر پێویستیی کۆتایی ھاتنی شەڕو ھەڵگیرانی گەمارۆو گەیەندرانی ھەرچەشنە یارمەتیەکی مرۆڤی بە جەماوەری یەمەن پێی داگرت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا ھیوای خواست، بە ئەنجام گرتنی وتووێژی ناوماڵی یەمەن و پێکھاتنی دەوڵەتی ھەمەلایەنە سەقام و پاوەجێیی لەو وڵاتەدا ببینین.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە ماوەی شەش ساڵی ئەم دواییە داوای لە وڵاتانی شەڕخواز کردووە کە کۆتایی بە شەڕوگەمارۆی یەمەن بھێنن و ڕێگاچارەی ئاشتیانە ڕەچاو بکەن.
342/